ئۆنروا.. لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیلدا شەش کارمەندمان کوژران

ئۆنروا
ئۆنروا

دەزگای فریاگوزاری و بەهانا چوونی پەنابەرانی فەڵەستین "UNRWA" کوژرانی شەش کارمەندی لە هەڵمەتێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی نوسەیرات لە ناوەڕاستی شاری غەززە ڕاگەیاند.

ئۆنروا، ئاماژەی بەوەش کرد، لەو هەڵمەتدا بۆ سەر نوسەیرات لە غەززە شەش کارمەندمان کوژراون و یەکێک لەو کارمەندانەی کوژراوە بەرپرسی دابەشکردنی خواردنە لەناوچەی نوسەیراتی ناوەڕاستی غەززە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومی لە غەززە، پێشتر سەلماندی، سوپای ئیسرائیل کۆمەڵکوژییەکی دڕندانەی کردووە بە بۆمبارانکردنی قوتابخانەیەکی UNRWA لە نوسەیرات، ڕاشیگەیاند، لەوهێرشەدا چەندان کوژرا و بریندار لێکەوتووەتەوە.

هەروەها ئەوە ئەوەشی خستە ڕوو ئەم هێرشانەی سووپای ئیسرائیل ئەوە دەگەیەنێت کە ئیسرائیل هیچ حسابێک بۆ کارمەندانی نەتەوە یەکگرتتوەکان ناکات.

ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات  240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.