مانگی ئاداری 2025 قۆناغی دووەمی پرۆژەی کۆرنیشی زاخۆ تەواو دەبێت

K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، کارکردن لە قۆناغی دووەمی پرۆژەی کۆرنیشی زاخۆ بەردەوامە و بڕیارە لە مانگی سێی ساڵی داهاتوو پرۆژەکە تەواو بێت.
پێنجشهممه،12 ئهیلوولی 2024، چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە بە کوردستان24ـی گوت: دیداری گەشتیاریی "ڤزت زاخۆ" بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.
چیا ئەمین ئاماژهی بهوه كرد، دیدارەکە لەسەر ئاستی ههرێمی کوردستان و عێراق بەرێوەچوو و زیاتر لە 30 کۆمپانیای گەشتیاریی عێراقی و 40 کۆمپانیای ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بەشداریان کرد، بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری لە زاخۆ و هێنانی ژمارەیەکی زیاتری گەشتیاران بۆ سنوورەکە تاوتوێ کراوە.
لەبارەی پرۆژەکانی داهاتوو لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ چیا ئەمین، ڕایگەیاند، کارکردن لە قۆناغی دووەمی پرۆژەی کۆرنیشی زاخۆ بەردەوامە و بڕیارە لە مانگی سێی ساڵی داهاتوو پرۆژەکە تەواو بێت.
لەبارەی پرۆژەی قشڵی زاخۆ، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دەڵێت: دوو مانگی دیکە پرۆژەکە کۆتایی دێت و دەکەوێتە خزمەتی گەشتییارانی ناوخۆ و بیانی، هەروەها بەم نزیکانە هەردوو پرۆژەی گەشتوگوزاری ئایینی لە سنووری ناحیەی ڕزگاری کە تایبەتن بە کریستیان و ئێزدیان کوتایی دێت.
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاریی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ له بارهی هاتنی گەشتییاران بۆ زاخۆ، گوتی: تا مانگی حوزهیرانی ئەم ساڵ نزیکەی 500 هەزار گەشتیار سەردانی زاخۆیان کردووە، پێشبینی دەکەن بۆ ئەم ساڵ نزیکەی یەک ملیۆن و نیو تا دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری زاخۆ بکەن.
ڕێكهوتی 10ـی ئهم مانگه، دیداری گەشتیاریی "ڤزت زاخۆ" بەسپۆنسەری میدیایی کوردستان24 دەستی پێکرد و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو.