کونسوڵی ئیتاڵیا: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین

میکێلی کامێرۆتا، کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر
میکێلی کامێرۆتا، کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر

K24 – هەولێر:

کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت و دەڵێت: پەیوەندییەکان لە ئاستێکی زۆر باش دان و ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشەوە دەچن.

پێنجشەممە 12ـی ئەیلوولی 2024، میکێلی کامێرۆتا، کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، وەک ئیتاڵیا پەیوەندییەکی زۆرباشمان لەگەڵ کۆریا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و ئەم پەیوەندییانە ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەرەسەندندان.

ئاماژەی بەوە دا، گەشتیارمان هەیە لە ئیتاڵیاوە بۆ کوردستان، خەڵکێکی زۆریش لە کوردستانەوە دەچن بۆ ئیتاڵیا. گوتیشی: "ئاست و چۆنییەتی پەیوەندییەکان خۆیان زۆر باشن، بەڵام هەمیشە دەکرێت کاری زیاتر بکەین لەو پێناوەدا."