باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق: خەڵکی کوردستان ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان بکەن لەپێناو دیموکراسیدا

فۆتۆشی ماچۆ مۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق
فۆتۆشی ماچۆ مۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق

باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆر باشدایە، دەشڵێت: پشتگیریی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەن.

فۆتۆشی ماچۆ مۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند کە پشتگیریی هەڵبژاردنێکی ئازاقد و دادپەوەرانە لە هەرێمی کوردستان دەکەن، دەڵێت: زۆر گرنگە خەڵک ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان بکەن لەپێناو دیموکراسیدا، ڕاشیگەیاند: پەیوندییەکانی نیوان هەریمی کوردستان و ژاپۆن زۆر باشە و کارەکان بە باشی بەڕیوەدەچن.

 فۆتۆشی ماچۆ مۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق گوتی: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن زۆر باشن، کارەکان بە باشی بەڕێوەدەچن، ئەوەی پەیوەستە بە هەڵبژاردنەوە، ئێمە هیواخوازین کە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەوەرانە لە هەرێمی کوردستان بەرێوەبچێت، زۆر گرنگە خەڵکی کوردستان ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان بکەن لەپێناو دیموکراسیدا، چونکە ئەمە هەستیارە بۆ دیموکراسی، ئێمە کەس نانێرین بۆ چاودێریی هەڵبژژاردن، چونکە پێشتر خۆتان هەڵبژاردنتان بەڕیوەبردووە و متمانەی تەواومان پێتانە.

یەکشەممە، 01-09-2024، جومانە غەلای، بە کوردستان24ی ڕاگەیاندبوو، تاوەکوو وردبینی تەواوی بەربژێرەکان تەواو نەکرێت، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاری وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەرناکات. گوتیشی، هەر کەس و لایەنێک پێشێلکاری بکات، سزاکان ڕوون و ئاشکران، لە سەپاندنی پێبژاردنی ماددییەوە تاوەکوو دوورخستنەوەی کاندید و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەگرێتەوە.

بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.

بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.