نەوزاد باجگر: هەموومان یەک میللەتین و دەتوانین بەتەبایی و خۆشیی بەیەکەوە بژین

نەوزاد باجگر
نەوزاد باجگر

کەسایەتییەکی دیاری شاری هەولێر لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد( دروودی خوای لەسەر بێت) دەڵێت: ئێمە هەموومان یەک میللەتین، دەتوانین بەخۆشی و تەبایی پێکەوە بژین.

یەکشەممە 15ـی ئەیلوولی 2024، نەوزاد باجگر کەسایەتی شاری هەولێر لە مەراسیمی یادکردنەوەی لەدایکبوونی پێغەمەبەری ئیسلام محەمەد( دروودی خوای لەسەر بێت) بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ساڵانە یادی  لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ( دروودی خوای لەسەر بێت) لە هەولێر دەکرێتەوە، گوتی:بە سەدان ساڵە ئەو یادە لە هەولێر بەجوانی و خۆشیی دەکرێتەوە، هیوادارم ئەو جەژنە بەردەوام بێت، گوتیشی: هەولێر و کوردستان بە خۆشی و تەبایی بژین، نەوزاد باجگر گوتی: ئێمە هەموومان یەک چەشنین، یەک ڕەگین، یەک میللەتین، پێکەوە دەتوانین بەجوانیی بژین.