جومانە غەلای: بەکارهێنانی دامەزراوە حکوومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەدوای پەسەندکردنی ناو و داتای کاندیدەکان دەستپێدەکات و 48 کاتژمێر پێش دەنگدان کۆتایی دێت.
دووشەممە 16ـی ئەیلوولی 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند:بەکارهێنانی دامەزراوە و باڵەخانە حکوومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، هەروەها بەکارهێنانی ماڵی گشتی و پارەی دەرەکی لە بانگەشەی هەڵبژاردن، قەدەغەیە.
بە گوتەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەکارهێنانی گوشار و ترس و تۆقاندن بۆ کۆکردنەوەی دەنگ لەلایەن کاندید و حزبەکانەوە قەدەغەیە و سزای لەسەرە.