280 هەزار کارتی بانکیی بەسەر بەشداربووانی هەژماری مندا دابەشکراونەتەوە
پرۆژەی هەژماری من ئاشکرای کردووە، 280 هەزار کارتی بانکیی بەسەر بەشداربووانی هەژماری مندا دابەشکراونەتەوە.
دووشەممە 16ـی ئەیلوولی 2024، پرۆژەی هەژماری من ڕایگەیاند: 280 هەزار کارتی بانکیی بەسەر بەشداربووانی هەژماری مندا دابەشکراونەتەوە،م هاوکات زیاد لە 200 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە 67 ناونیشانی جیاواز جێگیر کراون.
ڕاشیدەگەیەنێت: مانگی پێشوو 120 هەزار مووچەخۆر لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک مووچەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی وەرگرت، هەموو ئەمانەش لە ماوەیەکی کەمدا.
پرۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وەرچەرخانێکە لە شێوازی مووچەدان و بەهێزکردنی دارایی کەرتی گشتی و پەسەندکردنی بانکی ناوەندیی عێراقە.
ئامانجی پرۆژەی هەژماری من ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکیی بۆ زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆر بکاتەوە، بەمەش کەرتی بانکیی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەوپێش دەبات و تۆڕی بڵاوبوونەوەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە هەموو ناوچە و شارەکان فراوانتر بکات.
هەژماری من دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەم دەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.
دووشەممە 16ـی ئەیلوولی 2024، پرۆژەی هەژماری من بڵاوی کردەوە، لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک 500 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کراون.
ئامانجەکەش کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ زیاد لە 1 ملیۆن مووچەخۆری کەرتی گشتی لە داهاتوویەکی نزیکدا.