رووماڵ

کونسوڵی گشتی ئەمەریکا: هانی خەڵکی کوردستان دەدەین بەشداریی هەڵبژاردن بکەن

ستیڤ بێتنه‌ر، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا  لە هەرێمی کوردستان
ستیڤ بێتنه‌ر، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان

کونسوڵی گشتی ئەمەریکا  دەڵێت: هانی خەڵکی کوردستان دەدەین بەشداریی هەڵبژاردنی 20ـی تشرینی یەکەم بکەن.

پێنجشەممە 19ـی ئەیلوولی 2024، ستیڤ بێتنه‌ر کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدۆییدا، هانی خەڵکی کوردستان دەدات بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی 20ـی تشرینی یەکەم بکەن.

ستیڤ بێتنه‌ر، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا  لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لەسەرەتای تشرینی دووەم هەڵبژاردن ئەنجام دەدات، هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە کە پرۆسەیەکی گرنگە لە دیموکراسیەتی گەشەسەندوودا، چونکە هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی لە داڕشتنی داهاتوویان دەنگیان هەیە.

دەڵێت: لەڕێگەی دەنگدانی هاووڵاتییان، سەرکردەکان پرسیار دەکەن و دەتوانن داوای ئەو یاسایانە بکەن کە ڕەنگدانەوەی پێویستی و خواستەکانی کۆمەڵگەکەیانن، ئێمە هانی هەموو هاووڵاتییانی ئەمەریکا دەدەین کە مافی دەنگدانیان هەیە و لە ئەمەریکا و دەرەوەی وڵاتن، ئەوانەشی کە لە هەرێمی کوردستانن، لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لە تشرینی دووەم دەنگ بدەن.

ستیڤ بێتنه‌ر، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا  گوتی: بە هەمان شێوە، هەرێمی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنەکانی خۆی ئەنجام دەدات، هانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەدەین بە دەنگدان لە تشرینی یەکەم، بەشداریی پرۆسەی دیموکراسیی لە کوردستان بکەن.