ترس و دڵه‌ڕاوكێ باڵی به‌سه‌ر موسڵدا كێشاوه
داعش ماڵه‌كان ده‌پشكنێت

K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر شاری موسڵ،ترس و دڵه‌ڕاوكێ ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وای داگرتووه و یه‌كه‌مجاره له‌وه‌ته‌ی ساڵی "2014" وه كه داعش ئه‌و شاره‌ی داگیر كردووه دۆخه‌كه به‌و ئاسته شێوابێت.
خه‌ڵكی شاری موسڵ ئه‌وانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گرووپه‌دا ده‌ژین رایانگه‌یاندووه،ترس و دڵه‌ڕاوكێ و شپرزه‌یی به چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌بینرێت،ئه‌و دۆخه‌ش وایكردووه چه‌كداره‌كانیان به چڕی ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان و پشكنین و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجانی ئه‌و پارێزگایه به تۆمه‌تی هاوكاری و سیخوڕیكردن بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان.
هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی موسڵ به رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" راگه‌یاندووه كه چه‌كدارانی داعش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك ماڵ له گه‌ڕه‌كه‌كانی(زهنجهلی، زهور) و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی شاره‌كه و سه‌دان گه‌نج و پیاوی ئه‌و ناوچانه‌یان به تۆمه‌تی هاوكاری و سیخوڕیكردن بۆ ئه‌و هێزه عێراقییانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌ست پێبكه‌ن و له ده‌ست داعش ڕزگاری بكه‌ن، ده‌ستگیركردووه.
چه‌كداره‌كانی داعش له نیوه‌شه‌و و دره‌نگانی شه‌و هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به ڕیوه ده‌به‌ن و هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان و له چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی رهشبگیریدا زیاتر له "700" كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه و به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی نادیاریان بردوون و به‌و هۆیه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێش له‌ناو خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا زیاتر بووه.
به گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌كه كردووه، ئه‌و بارودۆخه وای له خه‌ڵكی شاره‌كه كردووه بیر له جێهێشتنی شاره‌كه بكه‌نه‌وه و به ئاراسته‌ی ناوچه ئارامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبێن.
هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی دانیشتووی شاری موسڵ كه داوایكردووه ناوی نه‌هێنرێت گوتوویه‌تی"رێكخراوی داعش له لوتكه‌ی ترس و دڵه‌راوكێدا ده‌ژین و له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌م دواییانه‌یان ته‌نها ئه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه، به تایبه‌تی پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی "گه‌یاره" له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه و ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه گه‌وره‌یه‌ی به‌ر چه‌كداره‌كانیان كه‌وت له پارێزگای ئه‌نبار،هه‌ر بۆیه داعش فه‌رمانی سزادانی ده‌ركردووه بۆ ئافره‌تانی موسڵ و ده‌وروبه‌ری كه به رووپۆشی"نیقاب" ده‌چنه ناو باره‌گاكانی داعش،ئه‌م بڕیاره له ناكاوهش پاش ئه‌وه‌هات كه ئافره‌تێكی رووپۆش دوو له چه‌كداره‌كانی داعشی كوشتبوو،بۆیه ئه‌و بڕیاره سزای ئه‌و ژنانه ده‌دات كه رووپۆشن و ده‌چنه ناوه‌نده‌كانی ئه‌و گروپه و ده‌سته‌كانی به ناو "الحسبة" و داوایان له چه‌كداره‌كانیان كردووه به ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئافره‌ته رووپۆشهكاندا بكه‌ن له‌و كاته‌ی له باره‌گاكانیان نزیك ده‌بنه‌وه.
ئه‌و هاوڵاتییه سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه‌ی له ناو شاره‌كه‌دایه ده‌ڵێت" ئێمه ئێستا چاوه‌ڕوانی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزه عێراقییهكانین و هێشتا سه‌برمان هه‌یه و ئاماده‌شین له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌دا به‌شداری بكه‌ین بۆ راماڵینی داعش له‌و شاره‌دا.