ڕووسیا: لەبواری وزەدا لە کوردستان بەرەوپێشووەچوونمان بەدەستهێناوە

مەکسیم مالارچوک،ەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بزنسی ڕووسی-عێراقی
مەکسیم مالارچوک،ەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بزنسی ڕووسی-عێراقی

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەنجوومەنی بزنسی ڕووسی-عێراقی ئاشکرای دەکات، لەبواری وزەدا لە هەرێمی کوردستاندا بەرەوپێشووەچوونیان بەدەستهێناوە، چارەسەریی هەموو ئالەنگارییانەش دەکەن کە دێنە بەردەم بازرگانانی ڕووسیا و هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەنجوومەنی بزنسی ڕووسی-عێراقی تایبەت بە کوردستان24 ڕایگەیاند: ڕووسیا وەبەرهێنانی گەورەی لەبواری وزەی هەرێمی کوردستاندا هەیە،  دەڵێت: هاتوونەتە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پەیوەندیی ڕاستەخۆ لەنێوان بازرگانانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیادا دروست بکەن، گوتیشی: ئەو ئالەنگارییانەی لە بواری پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ڕووسیا و هەرێمی کوردستاندا هەیە، چارەسەریی بکەن.

مەکسیم مالارچوک ئاشکرای کرد، ئەوەی پەیوەستە بە وزەوە، دوو کۆمپانیای گەورەی ڕووسیا لە بواری وزەدا لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، ئەوانیش رۆز نەفت و گازپرۆمن، گوتی: لەبواری وزەدا لە هەرێمی کوردستان بەرەوپێشووەچوونمان بەدەستهێناوە، ئێمە لە هەرێمی کوردستانین بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئەو ئالەنگارییانەی لەبواری وزەدا لەنێوان ڕووسیا و هەرێمی کوردستاندا دروست دەبن بۆ ئەوەی چارەسەرییان بۆ بکەین.

Fly Erbil Advertisment