سیمینارێكی تایبه‌ت به وه‌ربه‌هێنان له ماسته‌رپلانی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
هەولێر؛ سیمینارێک سەبارەت ناساندنی پڕۆژه‌ی هەمواری ماستەرپلانی هەولێر و دەرئەنجامەکانی لەگەڵ دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە ماستەرپلانی هەولێر، ڕێک خرا.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی کردەوە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ـی تشرینی یەکەمی 2024 ، به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و نوێنەری ئاژانسی جایکای ژاپۆنی و تیمی پڕۆژەی جایکا بۆ هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر و سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر، سیمینارێكی تایبه‌ت به وه‌ربه‌هێنان له ماسته‌رپلانی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
سیمیناره‌كه به هاوبه‌شیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی و تیمی پرۆژه له ئاژانسی جایكای ژاپۆنی به‌ڕێوه‌چوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئامانج له سیمیناره‌کە، ناساندنی پرۆژه‌ی هەمواری ماستەرپلانی هەولێر و دەرئەنجامەکانی بوو كه تێیدا دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی بەردەوام خرانە ڕوو لەگەڵ و ئەو پرۆژانەی لە ڕووی ژینگەییەوە گرنگییان هەیه.
دیدگای هەموارکردن لەسەر ئایندەی شار و ڕێکخستنی سیستەمی گواستنەوەی گشتی و هاوتەریببوونی هەولێر لەگەڵ شارەکانی دیکە لە جیهاندا لەڕووی گەشەکردن و خۆشگوزەرانی و فەراهەمکردنی سیستەمی ئاو و ئاوەڕۆ و وزەی پاک و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و ژینگەیەکی گونجاو، لەگەڵ چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه لە سیمینارەکەدا تیشكیان خرایه سه‌ر و گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.