تا ئێستا زانيوته رۆژانه خۆشووشتن ئه‌م زيانانهى هه‌يه
زۆرێك له‌و بڕوايه‌دان رۆژانه خۆشوشتن سوودى هه‌يه بۆ جه‌سته و پێست له پيسى و ميكرۆب پاك ده‌كاته‌وه، به‌ڵام پرسه‌كه به‌و جۆره نييه.
K24 – هه‌ولێر:
زۆرێك له‌و بڕوايه‌دان رۆژانه خۆشوشتن سوودى هه‌يه بۆ جه‌سته و پێست له پيسى و ميكرۆب پاك ده‌كاته‌وه، به‌ڵام پرسه‌كه به‌و جۆره نييه.
زانايان به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون كه خۆشووشتنى رۆژانه زيانى بۆ جه‌سته هه‌يه و پێست تووشى وشكهه‌ڵاتن ده‌كات و كونيله‌كانى پێست ده‌كاته‌وه رێگه‌ى چوونه ژووره‌وه‌ى ميكرۆب بۆ ناوه‌وه‌ى پێست ئاسان ده‌كات و ئه‌وه‌ش كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر سيستمى به‌رگرى له‌ش ده‌بێت و لاوازى ده‌كات. چونكه به‌رده‌وام خۆشووشتن ئه‌و چه‌ورييه سرووشتيه له‌سه‌ر پێست راده‌ماڵێت كه خۆڕسكانه پێست درووستى ده‌كات.
دكتۆر ئيلين لارسۆن، پسپۆڕى نه‌خۆشييه‌كانى هه‌ناو و ياريده‌ده‌ر له توێژينه‌وه‌كانى زانكۆى كۆڵۆمبيا رايگه‌ياند، زۆر كه‌س له‌و بڕوايه‌دان خۆشوشتنى به‌رده‌وام پاكوخاوێنييه، به‌ڵام ئه‌وه راست نييه.
پسپۆڕان ئامۆژگارى خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه باش‌ترين كار بۆ پاراستنى ته‌ندرووستى و سه‌لامه‌تى جه‌سته ئه‌وه‌يه هه‌فته‌ى جارێك يان دوو جار مرۆڤ خۆى بشوات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ده‌كرێت مرۆڤ رۆژانه‌ش خۆى بشوات به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ى سابوون و شامپۆ به‌كار بهێنێت. ياخود ئه‌و شوێنانه بشوات كه سه‌رچاوى بۆنى ناخۆش و ئارهقهن بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له مه‌ترسييه‌كانى خۆشووشتنى به‌رده‌وام بپارێزێت.