كارلۆس: له چامپیۆنز لیگ ریال مه‌درید ته‌نیا یه‌ك ركابه‌ری هه‌یه

رۆبێرتۆ كارلۆس، به‌رگریكاری پێشووی به‌رازیلی له لێدوانێكدا له باره‌ی ركابه‌رییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنز لیگ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌ی ریال مه‌درید زۆر به باشی ئاماده‌یه، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌مه.
رۆبێرتۆ كارلۆس، به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی (گڵۆب)ـی برازیلی، ستایشی زێدان ده‌كات و له مه‌ترسییه‌كانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئاگاداری ده‌كاته‌وه.
كارلۆس ده‌ڵێت: راسته مانچێسته‌ر سیتی ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وتێكی باشی له چامپیۆنز لیگ نییه، به‌ڵام ئه‌و یانه‌یه له مێركاتۆی هاوینه ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی باشی گواسته‌وه.
كارلۆس گوتیشی: به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ریال مه‌درید بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنز لیگ به‌ربژێره، به‌ڵام یانه ركابه‌ره‌كانیشی ئه‌م وه‌رزه به باشی ئاماده‌ن، به‌تایبه‌تی یانه‌كانی، یوڤێنتۆس و بایرن میونشن و مانچێسته‌ر سیتی، له هه‌مووان ترسناكتریش یانه ئینگلیزییه‌كه، چونكه خاوه‌نی راهێنه‌رێكی ژیر و به ئه‌زموونه و كۆمه‌ڵێك یاریزانی ئه‌ستێره و ئاستبه‌رزی له‌به‌رده‌ستدایه، له دێربی مه‌دریدیش پلان و شێوازی یاریكردنی سیتیزن هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو یانه‌كان.
كارلۆس، پێشتر جامی جیهانی 1994 و 2002ـی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بردۆته‌وه، یاری بۆ یانه‌كانی پاڵمیراس، ئینته‌ر میلان، ریال مه‌درید، كۆرنسیانز، ئانژی كردووه، له نێوان ساڵانی 2007 ـ 2009 یاریزانی یانه‌ی فێنه‌رباهچه بووه، وه‌ك راهێنه‌ریش له‌گه‌ڵ یانه‌كانی به‌له‌دییه سپۆر و سیڤاسپۆری توركیا و ئانژی رووسیا كاری كردووه.