رووسیا ئاماده‌یی خۆی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای رووسیا رایگه‌یاند، مۆسكۆ ئاماده‌یه ماوه‌ی ئاگربه‌ستی سووریا بۆ 72 كاتژمێری دیكه درێژبكرێته‌وه و له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی تاكو 72 كاتژمێری دیكه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رووسیا ئه‌مه‌ریكا به پابه‌ندنه‌بوون به ئاگربه‌سته‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات.
رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، له رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه جێبه‌جێكرا.
هاوكات رووسیا هۆشداریش ده‌داته لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه جارێكی دیكه ده‌ست به بۆردومانكردنی پێگه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی "میانڕه‌و" ده‌كاته‌وه له سووریا، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مه‌ریكا كار له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه نه‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه‌ی كه مۆسكۆ به توندڕه‌و وه‌سفییان ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه رووسییه به "BBC"ی راگه‌یاندووه، چاوه‌ڕوانییه‌كانی رووسیا، هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی حكوومه‌تی سووریا "سنوورداره".
به هۆی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، لایه‌نه شه‌ڕ له رووسیا ئاگربه‌ستییان راگه‌یاند، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كه راگرتنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییانه ناگرێته‌وه، كه له دژی رێكخراوی داعش و چه‌كدارانی سه‌ر به قاعیده ئه‌نجام ده‌درێن.
ئێستاش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، چاوه‌ڕێ ده‌كات ره‌زامه‌ندی بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب گه‌مارۆ دراون, به‌ڵام تا ئێستا رێگه‌یه‌كی ئارامیییان بۆ دابین نه‌كراوه و رێگه به تێپه‌ڕبوونی كاروانی هاوكارییه‌كان نه‌دراوه.
به گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش، نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س له‌و ناوچانه پێویستییان به هاوكاریی مرۆیی هه‌یه و ته‌نها 40 بارهه‌ڵگر هاوكاری ئاماده‌كراوه، رێكخراوه‌كه دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و بڕه به‌شی پێداویستی ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵك ناكات.