ئه‌مریكا به رێوره‌سمێكى شكۆدارى هاوشێوه‌ى سه‌ربازى پێشوازی له ته‌رمی سێ شه‌ڕڤان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سێ گه‌نجی ئه‌مریكا كه له رێزی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ـ یه‌په‌گه گیانیان به‌خشیوه له ریوره‌سمێكى شكۆدارى هاوشێوه‌ى رێوڕه‌سمى سه‌ربازى به ئاماده‌بوونی كۆنگریسمه‌ن و خێزانه‌كانیان له ئه‌مریكا پێشوازییان لێ ده‌كرێت.
ته‌رمی هه‌ر سێ گه‌نج، لێڤی شیرلی 24 ساڵی، جۆرده‌ن مه‌ك تاگارت 22 ساڵی و ویلیا‌م سه‌ڤێج 27 ساڵی رۆژی چوار شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئۆهار له شیكاگۆ.
ته‌رمی هه‌ر یه‌ك له شیرلی مه‌ك تاگارت به شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ شاری دێنڤێر له وڵایه‌تی كۆلۆرادۆ ده‌گوازرێنه‌وه و ته‌رمی سه‌ڤێج بۆ كارولینانی باكوور ده‌گوزارێته‌وه كه باوكی له‌وێ ده‌ژێت.
به‌پێ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری Military، كۆنگرێسمه‌نی دیموكراته‌كان له دێنڤێر، ئید پێرموتێر رایگه‌یاند خیزانی هه‌ر سێ گه‌نج له به‌رده‌م كۆنگرێس به ئاڵای ئه‌مریكاوه ئاماده ده‌بن.
گوتیشی هه‌رچه‌نده ئه‌ندامی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌مریكی بوون و ئێمه به‌رپرسیارین به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سێ گه‌نجه بۆ وڵات و به‌خشینی ئارامی به خێزان و كه‌سوكاریان.
ته‌رمی هه‌رسێ گه‌نج له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئوردن و پاشان بۆ ئه‌مریكا گواسترابوونه‌وه.