لاڤرۆڤ: پێويسته ئه‌مريكاش چاودێرى ئاگربه‌ستى سووريا بكات
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، مۆسكۆ داواى له واشنتن كردووه، به‌رپرسانى سه‌ربازى ئه‌مريكا راسته‌وخۆ چاودێرى ره‌وشى ئاگربه‌ستى سووريا بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، مۆسكۆ داواى له واشنتن كردووه، به‌رپرسانى سه‌ربازى ئه‌مريكا راسته‌وخۆ چاودێرى ره‌وشى ئاگربه‌ستى سووريا بكه‌ن.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زيرى ده‌ره‌وه به جۆن كيرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاى راگه‌ياندووه، كه پێويسته به‌رپرسانى سه‌ربازى ئه‌مريكا شانبه‌شانى رووسه‌كان چاودێرى ره‌وشى ئاگربه‌ستى سووريا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه، لاڤرۆڤ پێشنيازى بۆ جۆن كيرى كردووه، به‌ڵگه‌نامه‌ى رێككه‌وتنى نێوانيان بڵاو بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆى جێبه‌جێبكرێت و ماناى دژ به يه‌ك نه‌دات به ده‌سته‌وه و خوێندنه‌وه‌ى جياجياى بۆ نه‌كرێت.
ئه‌مريكا و رووسيا له باره‌ى به‌ديهێنانى ئاشتى و دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى سياسى بۆ قه‌يرانى سووريا رێككه‌وتننامه‌يه‌كيان واژوو كرد و به گوێره‌ى رێككه‌وتننامه‌كه له قۆناغى يه‌كه‌مدا كار بۆ جێبه‌جێكردنى بڕيارى ئاگربه‌ستێكى سه‌رتاسه‌رى ده‌كه‌ن له سووريا.