ئه‌رشه‌د ساڵحی: پێویسته په‌كه‌كه‌ش وه‌ك موجاهیدینی خه‌لق له عێراق ده‌ربكرێت
K24 - كه‌ركووك:
ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی داوای لە حکوومەتی عێراق کرد، سەرجەم رێکخراوە تیرۆرستییەکان، لە ناوخاکی عێراق وەدەربنێت.
ساڵحی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: "دەرکردنی رێکخراوی موجاهیدینی خەڵق، جێگای دڵخۆشیمانە، بەڵام پێویستە هەمان هەنگاو بەرامبەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەش بگیردرێتەبەر".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی، پەکەکەی بە رفاندنی ژمارەیەك هاووڵاتی تورکمان لە داقوق و خورماتوو تۆمەتبارکرد.