ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای سووریا بۆردومان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی سانا بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی سه‌ربازی دیمه‌شق رایانگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای حكوومه‌تییان كردووه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی سه‌ربازی سووریا، بنكه سه‌ربازییه‌كه له دێرزووره و به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ش 30 سه‌رباز كوژراون و دوای بۆردومانه‌كه‌ش، چه‌كدارانی داعش ناوچه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه.
دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و رێككه‌وتنی نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن، چه‌ند جارێكه به‌رپرسانی باڵای رووسیا داوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی نیشان نه‌داوه و ره‌تیكردووه‌ته‌وه ناوه‌ڕۆكه‌كه بڵاوبكرێته‌وه.
ئاگربه‌ستی سووری له رۆژی دووشه‌ممه 12ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و سه‌ره‌تا 48 كاتژمێر بوو و جارێكیش درێژكرایه‌وه.
به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و رووسیاش ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێری دیكه.