ئێران: بۆ یهكپارچهیی خاكی سووریا شهڕ دهكهین
K24 - ههولێر:
محەمەد ئەبتەحی جێگری سهرۆكی پەرلەمانی ئێران بە رۆژنامەی شەرقی ئێرانیی وتووە، بەشداری ھێزە سەربازییەكانی ئێران لە سووریا بۆ بەرگری لە ئەمنییەت و پاراستنی یەكپارچەیی خاكی ئێرانە.
دەشڵێت، بوونی ھێزە سەربازییەكانی ئێران لە سووریا ستراتژییەكی بەرەنگاربوونەوەیە بۆ پاراستنی ئێران لە دەرەوەی سنوورەكانی.
وڵاتانی ناوچەكە بە بەردەوامی ئێران بە دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی سووریا تۆمەتبار دەكەن و ئێران دەڵێت،بوونی ھێزەكانی لە سووریا تەنیا لە ئاستی راوێژكاری سەربازیدایە و ئەوە یەكەمجارە كە بەرپرسێكی ئەو وڵاتە بە ئاشكرا باس لە بەشداری ھێزە سەربازییەكانیان لە شەڕی سووریادا بكەن.