رووسیا ره‌خنه له ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت
به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای سووریا، كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 62 سه‌رباز كوژران، رووسیا ره‌خنه له ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و هێرشه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا ره‌تیده‌كاته‌وه مۆسكۆ و واشنتۆن هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازییان هه‌بێت له سووریا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا راشگه‌یاند، ئێستا شه‌ڕێكی "توند" له‌نێوان سوپای حكوومه‌تی سووریا و چه‌كدارانی داعش له‌ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، به‌هۆی بۆردومانه‌كه نزیكه‌ی 80 سه‌رباز گیانییان له ده‌ستاوه، به‌ڵام هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن: "62 سه‌رباز كوژراون".
بنكه سه‌ربازییه‌كه له نزیكه‌ی "جه‌به‌ل سه‌رده" بووه له پارێزگای دێره‌زوور و به گوێره‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی حكوومه‌تی سووریاش، ئێستا چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ناوچه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه.
بۆردومانه‌كه له كاتێكدایه، به‌رپرسانی باڵای مۆسكۆ و واشنتۆن ئاماده‌یی خۆیان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له سووریا راگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستا به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا هیچ لێدوانێكیان له باره‌ی ئه‌و بۆردومانه نه‌داوه.