ئه‌مریكا بۆردومانكردنی سوپای سوریا پشتڕاست ده‌كاته‌وه
روسیا ئاگاداری كردۆته‌وه
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسێكی سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا به ئامانجكردنی هێزه‌كانی سوریا له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان پشتڕاست ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت هێرشه‌كه به‌هۆی به‌كارهێنانی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، پاش ئه‌وه‌ی كه چه‌ند رۆژێك بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئامانجه‌كان ته‌رخانكرابوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند هێرشه‌كه ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 11:00 پێش نیوه‌رۆ به‌كاتی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا (6:00 ئێواره به كاتی سوریا) ئه‌نجامدراوه و بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر به‌رده‌وام بووه.
گوتیشی هێرشه‌كه به په‌له راوه‌ستێنرا، پاش ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن روسیاوه ئاگادار كراینه‌وه.