ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆردومانكردنی سوپای ئه‌سه‌د له لایه‌ن ئه‌مریكاوه تاوتوێ ده‌كات
روسیا ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
بۆردومانكردنی یه‌كه‌یه‌كی سوپای سوریا له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، سه‌رباری ئه‌گه‌ری هڵوهشاندنهی ئاگربه‌ست و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لێكهوتهوه.
به ده‌یان سه‌ربازی سوریا له ئه‌نجامی هێرشێكی هه‌وایی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له دێره‌زور كوژران كه پێیان وابوو چه‌كدارانی داعشن.
سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند هێرشی هه‌وایی هاوپه‌یمانان راگیراوه له دژی ئه‌وه‌ی كه پێیان وابووه بنكه‌ی چه‌كدارانی داعشه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، پاش ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن روسیاوه ئاگادار كراونه‌ته‌وه سوپای سوریا بووه ئامانجی هێرشه‌كه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی ئۆباما رایگه‌یاند ئه‌مریكا له رێگه‌ی روسیاوه داخباربوونی خۆی سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازانی سوریا له هێرشه‌كه‌دا ده‌ربڕێوه كه به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پێنتاگۆن پیته‌ر كۆك له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به‌رپرسانی روسیا به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رنه‌بڕی كاتێ كه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان سه‌رقاڵی ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ هێرشی هه‌وایی له ناوچه بوون.
15 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شه‌وی شه‌ممه كۆ بوونه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه روسیا داوای كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی كرد بۆ تاوتوێكردنی رووداوه‌كه و ئه‌مریكا به دروستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر رێككه‌وتنی سوریا تۆمه‌تبار كرد.