چەندین ناوچەی دیكە لە دەستی داعش رزگاركران
پێشڕەوی هێزەکانی عێراق لە شەرگات و دوورگەکانی بەغدادی و رومادی بەردەوامە
K24 - ھەولێر
دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەی شەرگات لە باکووری پارێزگای سەڵاحەدین، هێزەکانی عێراق پێنج گوندیان لە رۆژئاوای شارۆچکەکە کۆنتڕۆڵکردەوە و ئێستا بەرەو ناوەندی شارۆچکەکە لە پێشڕەویدان.
لە لایەکی دیکەوە، هێزەکانی عێراق کە لە لایەن حەشدی هۆزەکانی ناوچەکەوە پاڵپشتی دەکرێن، چەندین گوندیان لە رۆژئاوای دوورگەی بەغدادی لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق کۆنتڕۆڵکردەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شەرگات و دوورگەی ھیت و رومادی راگەیاند.