كارلۆس نهێنی ئاستبه‌رزی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات

كارلۆس، به‌رگریكارێگی بەرازیلی و یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید پێیوایە زینەدین زیدانی ڕاهێنەری نوێی لۆس بلانکۆس دەتوانێت ئەو یانەیە بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له لوتكه بمێنێته‌وه و به‌سه‌ر بارسێلۆنای ركابه‌ریشیدا زاڵ بێت.
رۆبێرتۆ كارلۆس لە لێدوانێکدا كه له رۆژنامه‌ی گلۆبۆی برازیلی بڵاو بۆته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زیدان ڕاهێنەرێکی نمونەییە و نهێنی ئاستبه‌رزیی ریال مه‌دریده، یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ زیزۆ حه‌زی گۆڵگردنی زۆریان په‌یدا بووه.
وتیشی: "لەگەڵ زیدان، ڕیال بەرەو باش بوون دەڕوات، ئەوان دەتوانن جوانترین ئاست پێشکەش بکەن و به‌ره‌نگاری بارسێلۆنای ڕكه‌به‌ریشیان ببنه‌وه.
كارلۆس گوتیشی: "ڕیال بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا و چامپیۆنز لیگ به‌ربژێره‌كی به‌هێزه."
رۆبێرتۆ كارلۆسی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، ئێستا یاریزان و به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ی دێلهی دینامۆسی هێندییه، ئه‌و پێشتر بۆ ماوه‌ی 11 ساڵ له یانه‌ی ریال مه‌درید یاریی كردووه، له 1996 له یانه‌ی ئینته‌رناسیۆناڵی برازیلییه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه كرد و له 2007 ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی بۆ فێنه‌رباهچه‌ی توركیا جێهێشت.