ئه‌مریكا: روسیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كاروانی یارمه‌تی مرۆیی
روسیا ره‌تی ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسانی ئه‌مریكا پێیان وایه فڕۆكه‌كانی روسیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كاروانی یارمه‌تی مرۆیی له نزیك شاری حه‌له‌ب، به‌ڵام روسیا ره‌تی ده‌كاته‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو كاروانێكی یارمه‌تی مرۆیی له حه‌له‌ب بووه ئامانجی هێرشێكی هه‌وایی و له كۆی 31 ئۆتۆمبیڵی هه‌ڵگری یارمه‌تی مرۆیی، 18 ئۆتۆمبێل تێكشكێنراون.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا به ئاژانسی رویته‌رز رایانگه‌یاند دوو فڕۆكه‌ی روسی له جۆری سوخۆ 24 له ئاسمانی ناوچه بوون، دروست هه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه ده‌ره‌نگانی رۆژی دووشه‌مه هێرش كراوه‌ته سه‌ر كاروانی یارمه‌تی مرۆیی.
وته‌بێژی وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیدعایه رایگه‌یاند ئه‌مریكا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه كه راستی ئیدعایهكهی بسه‌ڵمێنێت. گوتیشی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه نییه.
به‌رپرسێكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كۆشكی سپی روسیا به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر "تراژیدیای گه‌وره‌ی مرۆیی"، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه بڵێت فڕۆكه‌كانی روسیا هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
روسیا پێشتر ره‌تی كردبووه‌وه فڕۆكه‌كانیان هێرشیان كردبێته سه‌ر كاروانی یارمه‌تی مرۆیی، پێی وایه كاروانی یارمه‌تی مرۆیی نه‌بووه ئامانجی هێرشی هه‌وایی، به‌ڵكو به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك بووه.
مانگی سوری سوریا رایگه‌یاند نزیكه‌ی 20 كه‌س كوژراون و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی بۆ سوریا هه‌ڵپه‌سارد.