سوپای عێراق جەزیرەی حەدیسە بە تەواوەتی کۆنترۆڵکردەوە

K24 - ھەولێر

سەرچاوەیەکی سوپای عێراق لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند فیرقەی حەوتی سوپا و چەکدارانی هۆزەکان، لە هێرشێکدا توانیویان جەزیرەی حەدیسە بە تەواوەتی کۆنتۆڵ بکەن.

جەزیرەی حەدیسە دەكەوێتە 160 كیلۆمەتری رۆژهەڵاتی حەدیسە و گوندەکانی گەسیریات و خالیدیە و عەمیریە دەگرێتەوە.

هێزە عێراقییەکان رۆژی سێشه‌ممه‌ بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی جەزیرەی رومادی و بەغدادی و هیت و حەدیسە دەستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆنێك كردبوو.

Fly Erbil Advertisment