ئەمریکا 110 هەزار پەناخواز وەردەگرێت
K24 – ههولێر
باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا داوا لە وڵاتانی جیهان دهكات هاوکاری زیاتری پەناخوازان بكەن و هەوڵ بۆ نیشتەجێکردنییان بدەن.
ئۆباما له دوایین وتاری وهك سهرۆكی ئهمریكا له كۆبوونهوهی كۆمهڵهی گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان رایگهیاند ئەمریکا ساڵی داهاتوو 110 هەزار پەناخوازی دیکە وەردەگرێت.
له لایهكی ترهوه بان کی موون سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەمان داوای لهو وڵاتانهی جیهان کرد کە پەناخوازان رووی تێکردوون.
بان کی مون وتی زیاتر لە ملیۆنێك و 200 هەزار کەس پێویستی زۆرییان بە نیشتەجێکردن هەیە.
بەهۆی شەڕو ئاڵۆزییەکانی سووریا و عێراق و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی، بە ملیۆنان خەڵک روویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە.