ئێران نوێترین چه‌كه‌كانی نمایش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
ئێران به نمایشكردنی نوێترین كه‌شتی جه‌نگی و مووشه‌كی درێژمه‌ودا ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كاته‌وه كه رۆژی 21 ئه‌یلولی 1980 شه‌ڕی عێراق و ئێران ده‌ستیپێكرد و بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ به‌رده‌امبوو.
نمایشی سه‌ربازی له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو كه مووشه‌كی مه‌ودادرێژ، تانك و سیسته‌می به‌رگری هه‌وایی S-300 روسی تێیدا نمایشكران.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، هێزی ده‌ریایی كۆماری ئیسلامی ئێران له كه‌نداو 500 ئامێری سه‌ربازی وه‌ك ژێرده‌ریایی و هه‌لیكۆپته‌ر نمایشكرد كه هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادبوونی ناكۆكی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له رێره‌وی ستراتیژی كه‌نداو.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران رایگه‌یاند تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ك و مانۆری سه‌ربازی هێزه چه‌كداره‌كان به‌پێی خشته و كاتی دیاریكراو به‌رده‌وام ده‌بن و له ژێر هیچ ره‌وشێكدا ناگۆڕێن و هه‌ر كاتێك به پێویست بزانن له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
محه‌مه‌د حوسێن باقری وتی به شێوه‌یه‌كی به‌هێز له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی به‌رگری له بواره‌كانی ده‌ریایی، زه‌مینی، هه‌وایی به‌رده‌وام ده‌بن. ره‌خنه‌شی له یارمه‌تی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل گرت و رایگه‌یاند به‌هۆیه‌وه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی بواری سه‌ربازی به ئیراده‌تر ده‌بین.