له ئه‌نقه‌ره هێرشكرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل
K24 – هه‌ولێر
له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا كه‌سێك به چه‌قۆ هێرش ده‌كاتە سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل.
هێرشكاره‌كه به گوله له لاقی درا و به برینداری ده‌ستگیر كرا.
هه‌ر پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌نگی ته‌قه له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له ئه‌نقه‌ره هات و هێرشكارێك كه خه‌ڵكی شاری قۆنیایه به برینداری ده‌ستگیركرا، ژماره‌یه‌كی زۆری پۆلیس بۆ شوێنه‌كه ره‌وانه كران و به دوای جانتایه‌ك ده‌گه‌ڕێن كه پێده‌چێت بۆمبه‌كراو بێت.
هێرشكاره‌كه له یه‌كه‌م لێدوانی به پۆلیس رایگه‌یاند بۆ پێشیگرتن به خوێنڕشتن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و كاره‌م كرد.
والیی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند هێرشكاره‌كه په‌یوه‌ندیی به هیچ گرووپێك نییه و كێشەی دەروونی ھەیە.
میدیاكانی توركیا رایانگه‌یاند هێرشكاره‌كه چه‌ندینجار له به‌رده‌م بینای باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل تێپه‌ڕی و دواجار هه‌وڵیدا بچێته ناو بیناكه، به‌ڵام پاسه‌وانانی به‌رده‌م باڵیۆزخانه رێگه‌یان پێنه‌دا و به گوله لێیاندا.
هه‌ر پاش رووداوه‌كه، كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل رێوشوێنی توندی ئه‌منی له به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته به‌ر و بۆ ژووره‌كانی ئه‌منی گواسترانه‌وه و هاتوچووی به‌رده‌م باڵیۆزخانهكەشی داخرا.