شه‌ڕی سوریا له حه‌ما چڕ بۆته‌وه
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی حكومەتی سوریا و هاوپه‌یمانانی ده‌ستیان بە هێرشێكی به‌رفراوانی سه‌ربازی له پارێزگای حه‌ما كرد، كه ته‌نیا چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست تێپه‌ڕ ده‌بێت.
شه‌ڕو پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی حكومه‌ت و چه‌كداران له پارێزگای حه‌ما له باكووری سوریا چڕ بووه.
به‌رپرسێكی گرووپی "جیش الفتح" به ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند هێرشێكی سه‌خت كراوه، كه فڕۆكه‌كانی روسیا ریگه‌كه‌یان بۆ هێزه‌كانی حكومه‌ت هه‌موار كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وان پێشیان به هێرشه‌كه گرتووه.
گوتیشی چوار تانكیان تێكشكاندووه، كه هێزه‌كانی حكومه‌ت دووچاری زیانێكی زۆر بوونه.
میدیای سوریا و حزبوڵای لوبنان رایانگه‌یاند ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدار كوژراون و چه‌ندین ئۆتۆمبێلیشیان تێكشكاندووه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند هێزه‌كانی حكومه‌ت له ناوچه پێشڕه‌وییان كردووه.