ئه‌مریكا: پێشلكارییه‌كانی فه‌لوجه له موسڵ دووباره ناكرێنه‌وه
ئه‌مریكا به پشكینی هاووڵاتیانی سونه پێشی به پێشلكاری به‌رامبه‌ریان ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر
برێت مه‌كگورك نێردراوی تایبه‌تی باراك ئۆباما له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وی شاری موسڵ رێگه به هیچ پرۆسه‌یه‌كی ئه‌شكه‌نجه‌ی تایفی یان هه‌ر پێشلكارییه‌كی تر نادرێت.
مه‌كگورك له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌ی رێوشوێنی پراكتیكی ده‌گرێته به‌ر بۆ پێشیگرتن به دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و پێشكارییانه‌ی كه له كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری فه‌لوجه له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو روویاندا كه گرووپه‌كانی شیعه به ده‌یان هاووڵاتی سونه‌یان ده‌ستگیر كرد و ئه‌شكه‌نجه‌یان دا.
گوتیشی پشكنینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له شاری موسڵ رایانكردووه، كرده‌وه‌یه‌كی گرنگه بۆ گڕه‌نتی كردنی دانیشتوانی ئاسایی له یارمه‌تیدانیان و پێشیگرتن به پێشلكاری به‌رامبه‌ریان.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرۆسه‌یه گوتی پێویسته پرۆسه‌ی پشكنین له موسل به شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ و بوونی چاودێرانی لایه‌نی سێیه‌م له ناوه‌نده‌كانی پشكنین به‌ڕێوه بچێت.