برایه‌ك گیرا و برایهكیش به مه‌رج ئازادكرا
K24 – هه‌ولێر
برایانی ئالتان پاش 11 رۆژ ده‌ستگیركردنیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسیان درا.
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د ئالتان له‌گه‌ڵ براكه‌ی، پرۆفیسیۆر محه‌مه‌د ئالتان له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منییه‌تی ئیستانبوڵ بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر گواسترانه‌وه، كه یه‌كێكیان بڕیاری گرتنی درا و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان به مه‌رج ئازادكرا.
دادگای ئیستانبوڵ به تۆمه‌تی "هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی حكومه‌تی كۆماری توركیا و ئه‌ندامه‌تی له رێكخراوی تیرۆر" بڕیاری گرتنی محه‌مه‌د ئالتانی ده‌ركرد.
پرۆفیسۆر ئه‌حمه‌د ئالتان به مه‌رجی "هه‌فتانه وه‌رگرتنی ئیمزا" و "قه‌ده‌غه‌یی چوونه ده‌ره‌وه" ئازاد كرا.
هه‌ر دوو برا كه له رۆژه‌ڤی میدیا و رۆشنبیری توركیا كه‌سانی ناسراون، له رۆژی 14 ته‌موز، رۆژێك به‌ر له كوده‌تای 15 ته‌موز به‌شداری پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیۆنی ببوون، كه رۆژی 10 ئه‌یلول به‌هۆی قسه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیركران.
هه‌ردوو برا ئه‌وكات به تۆمه‌تی "پێدانی په‌یام سه‌باره‌ت به كوده‌تا" ده‌ستگیر كرابوون.