توركیا 16 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی توركیا له پێنج ناوچه‌ی به‌شی ئاسیای شاری ئه‌سته‌نبوڵ له یه‌ك كاتدا هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر بیست شوێن و 16 كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له رێكخراوی داعش ده‌ستگیر ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئانادۆل، پۆلیسی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه و دیكۆمنێتی ئه‌لكترۆنی و كتێبی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن گرتووه.
هه‌ندێ له ده‌ستگیركراوه‌كان به‌شداری شه‌ڕی سوریا بوونه، كه پێده‌چێت هه‌موویان هاووڵاتیان تورك بن.