ئه‌سه‌د ئه‌مریكا به شكستی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری سوریا به‌شار ئه‌سه‌د تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه فڕۆكه‌كانی سوریا یان روسیا هێرشیان كردبێته سه‌ر كاروانی یارمه‌تی مرۆیی له حه‌له‌ب.
به‌شار ئه‌سه‌د له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس، ئه‌مریكا به شكستی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار ده‌كات كه به‌ر له رۆژانی جه‌ژنی قوربان، ئه‌مریكا و روسیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له سوریا رێكه‌وتبوون.
گوتیشی هێرشی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سه‌ربازی سوریا به ئه‌نقه‌ست بووه.
به‌شار ئه‌سه‌د كه پاش مردنی باوكی بۆ ماوه‌ی 16 ساڵه سه‌رۆك كۆماری سوریایه گوتی ده‌توانێت له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێدا ته‌واوی سوریا كۆنترۆڵ بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا، سعودیه، توركیا و قه‌ته‌ر پشتگیری له یاخیبووان نه‌كه‌ن. پێشی وایه به بوونی فاكته‌ری ده‌ره‌كی شه‌ڕی سوریا به كۆتایی نایه‌ت و درێژه ده‌كێشێت.