به‌غدا: شه‌رگات رزگاركرا
سوپاى عێراق له به‌ياننامه‌يه‌كدا رزگاركردنى شارۆچكه‌ى شه‌رگاتى راگه‌ياند.
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى عێراق له به‌ياننامه‌يه‌كدا رزگاركردنى شارۆچكه‌ى شه‌رگاتى راگه‌ياند.
شانه‌ى راگه‌ياندنى جه‌نگى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق رايگه‌ياند، به سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى و به هاوكارى حه‌شدى شه‌عبى سوپاى عێراق توانيى شارۆچكه‌ى شه‌رگات رزگار بكات.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: له ماوه‌ى 72 كاتژمێرى رابردوودا هه‌ريه‌ك له فيرقه‌كانى 9 و15 و 16ى سوپاى عێراق و ليواى 51ى حه‌شدى شه‌عبى به هاوكارى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى عێراق و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش توانيان شارۆچكه‌كه رزگار بكه‌ن و ئاڵاى عێراق له‌سه‌ر دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه.