نرخى نه‌وت هه‌ڵكشا
به‌هۆى كاریگه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی یه‌ده‌گ كراوی ئه‌مریكا نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كاندا رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه و نزیكه‌ی له‌سه‌دا سێی نرخه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنایه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆى كاریگه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی یه‌ده‌گ كراوی ئه‌مریكا نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كاندا رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه و نزیكه‌ی له‌سه‌دا سێی نرخه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنایه‌وه.
په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی یه‌ده‌گكراوی ئه‌مه‌ریكا پێشبینی نه‌كراو بوو به‌جۆرێك ئه‌م هه‌فته‌یه زیاتر له 6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كه‌میكردووه ئه‌مه‌ش زۆرترین كه‌مبوونه‌وه‌یه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1999.
هاوكات به‌شێك له كارمه‌ندانی كۆمپانیای نه‌وتی نه‌رویژی مانیان گرت و به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌میكرد، به‌و هۆیانه نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌وه 47.24 دۆلار و نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكاش به‌رزبووه‌وه بۆ 45 دۆلار و 70 سه‌نت.