ئهمريكا به گرێبهستێكى ئێران و ئێرباسى فهرهنسا رازييه
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی 17 فڕۆکە بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن کۆمپانیای ئێرباسی فەرەنسییەوە، رەزامەندیی دەربڕیوە و بە فەرمی مۆڵەتی داوەتە ئەو کۆمپانیایە.
K24 – ههولێر:
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی 17 فڕۆکە بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن کۆمپانیای ئێرباسی فەرەنسییەوە، رەزامەندیی دەربڕیوە و بە فەرمی مۆڵەتی داوەتە ئەو کۆمپانیایە.
جاستن دابوون، گوتەبێژی کۆمپانیای ئێرباس راگەیاند، ئۆفیسی چاودێریکردنی داراییەکانی دەرەوەی وەزارەتی گهنجينهى ئەمریکا، مۆڵەتی فرۆشتنی 17 فڕۆکەی مۆدێلی 320 و 330 بە ئێرانی دەرکردووە.
هەر ئەمڕۆش راگەیهندرا، یەکەم فڕۆکەی بۆئینگی ئەمریکی رادەستی ئێران کراوە و چاوەڕی دەکرێ لە رۆژانی داهاتوودا حکوومەتی ئەمریکا مۆڵەت پێویست بە کۆمپانیای بۆئینگ دەربکات بۆ ئەوەی بتوانێ ژمارەیەکی زۆر فڕۆکە بە ئێران بفرۆشێت.