ئێران به قه‌د دارستانێك موشه‌ك له‌ناو تۆنێل و سایلۆوه‌كان ئاماده كردووه
K24 – هه‌ولێر
جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند به قه‌د دارستانێك موشەكیان له‌ناو تونێل و سایلۆ و شوێنه‌كانی تایبه‌ت ئاماده كردووه بۆ لێدانی ئامانجه‌كانی دوژمن كه ده‌توانن به موشه‌كه‌كانی وه‌ك قاتح، زولفه‌قار، قه‌در و سه‌جیل ئامانجه‌كانی دوژمن بپێكن.
سه‌ردار حوسێن سه‌لامی به ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی رایگه‌یاند له‌بواری فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان شان له شانی وڵاتانی زلهێزی وه‌ك ئه‌مریكا، روسیا و چین ده‌ده‌ن و هه‌ندێ وڵاتی گه‌وره‌ی جیهانی داوای به‌رهه‌مه‌كانمان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی ئێرانی ده‌كات كه به به‌رزایی سێ هه‌زار كیلۆمه‌تر توانایی وێنه‌گرتن و بۆردومانكردنی ئامانجه‌كانی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به سیسته‌می به‌رگری هه‌وایی S300، كه ئێران له روسیا كڕیوه، وتی هیچ پێویستیمان به‌و سیسته‌مه نییه و هێنانی بۆ ئێران ته‌نیا به‌هۆی ئه‌و گرێبه‌سته بووه كه پێشتر هه‌مانبووه.
