ئۆباما له بهرامبهر كۆنگرێس پشتی ئێران دهگرێت
كۆنگرێس یاسایهك دژی ئێران پهسند دهكات
K24 – ههولێر
کۆشکی سپی رایگەیاند باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا دوو پڕۆژە یاسای کۆنگرێسی ئەم وڵاتە لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڤیتۆ دەکات.
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی کۆشکی سپی، یەکێک لەو پڕۆژە یاسایانە سەرچاوەکانی زانیاری و رێککەوتننامەی ئەتۆمی دەخەنە مەترسییەوە و پڕۆژەکەی دیکەش بنەمایەکی هەڵەی هەیە.
پڕۆژە یاسای یەکەمی کۆنگرێس کە دەنگی لەسەر دراوە و پەسند کراوە بە ناوی شەفافیەتی دارایی دەزگای رێبەریی ئێران، داوا لە حکوومەتی ئەمریکا دەکات هەموو وردەکارییەکانی پەیوەندیدار بە دارایی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو بکاتەوە. پڕۆژە یاسایی دووەمیش کە لە رۆژانی داهاتوو دا دەنگی لەسەر دەدرێ بە ناوی قەدەغە کردنی پێدانی باجی زیاتر بە ئێران، پێشی به پێدانی پارە بە ئێران دەگرێت.
بهیاننامهی كۆشكی سپی پاش ئهوهی هات كه كۆنگرێسی ئەمریكا یاساییەك لەدژی ئێران پەسەند كرد.
كۆنگرێسی ئەمریكا دەنگی لەسەر سنوورداركردنی رەوانەكردنی پارەی كاش بۆ ئێران دا و سەرۆكی ئەمریكاش ھەڕەشەی ڤێتۆكردنی دەكات.
كۆنگرێسی ئەمریكا كە زۆرینەیان كۆمارییەكانن پرۆژە یاساییەكیان پەسەند كردووە، كە داوا دەكات كۆنگرێس ئاگاداری ھەموو پارەیەكی كاش بێت كە بانكە جیھانییەكان و بەتایبەتی بانكەكانی ئەمریكا رەوانەی ئێران دەكهن.
پەسندكردنی ئەو یاساییە كاردانەوەیەكە بەرامبەر ناردنی ئهو 1.7 ملیار دۆلارهی كە باراك ئۆباما له سهرهتای ئهمساڵ وەك پێدانەوەی قەرز رەوانەی ئێرانی كردبوو.