سوپاى ئهمريكا رهتيكردهوه هاوكارى رووسيا بكات
سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە ئاڵوگۆڕی هەواڵگری لەگەڵ رووسیا بکرێت.
K24 – ههولێر:
سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە ئاڵوگۆڕی هەواڵگری لەگەڵ رووسیا بکرێت.
جۆزێف دانفۆرد، بیرۆکەی ئاڵوگۆڕی هەواڵگری لەگەڵ رووسیا لەبارەی سووریا رەتدەکاتەوە، ئەمەش سەرەڕای رێککەوتنی ئەمریکا و رووسیا لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی هاوبەش بۆ لێدانی گروپەکانی وەک رێکخراوی داعش و بهرهى فەتحى شام.
دانفۆرد لە کاتی ئامادەبوونی لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ گوێگرتنى لیژنەی هێزە چەکدارەکان، رەتیکردەوە لەدوای رێککەوتنە سەرەتاییەکەی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن، ئاڵوگۆڕی هەواڵگری لەگەڵ رووسیا بکەن.