حيكمهتيار لهگهڵ حكومهت گهيشته رێككهوتن
حکومەتی ئەفغانستان و حزبی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی گوڵبهدين حيکمەتیار رێککەوتن.
K24 – ههولێر:
حکومەتی ئەفغانستان و حزبی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی گوڵبهدين حيکمەتیار رێککەوتن.
دوای دانوستانێکی ماراسۆنی، حکومەتی ئەفغانستان و حزبی ئیسلامی لەسەر چەندین پرسی جیاواز رێککەوتن بە مەرجێک ناوی حزبەکەیان لە لیستی رەشی نەتەوە یەکگرتووەکان بهێنرێتە دەرەوە.
لەلایەکیدیکەوە، حزبی ئیسلامی ئەفغانستان لە داواکارییە سەرەکییەی پاشگەز دەبێتەوە ئەویش چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکاییە.
حزبی ئیسلامی یەکێکە لەو گروپانەی بەرەنگاری هێزە بیانییەکان بوونەتەوە و بە گوێرەی رێککەوتنە نوێیەکە، هێرشەکانیان بۆ سەر هێزە بیانییەکان رادەگرن.


