ئێران نیگەرانە له ئه‌مریكا و روسیا
K24 – هه‌ولێر
یاریده‌رده‌ی تایبه‌تی رێبه‌ری ئێران بۆ كاروباری سه‌ربازی به ده‌ربڕینی نیگه‌رانی تاران له‌باره‌ی دانوستانی نێوان ئه‌مریكا و روسیا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا رایگه‌یاند له‌وانه‌یه له دانوستانه نهێنییه‌كانی روسیا و ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی سوریا، به‌رژوه‌ندیی ئه‌مریكا زیاتر دابین بكرێت و "به‌شێكی كه‌متر به ئێران" بدرێت.
یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی راوێژكاری خامه‌نه‌یی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند له سوریا، له لایه‌كه‌وه هاوپه‌یمانی نێوان ئێران، روسیا و حزبوڵڵای لوبنان هه‌یه و له لایه‌كی تره‌وه له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئوردن، توركیا، ئه‌مریكا و ئیسرائیل هه‌یه.
گوتیشی ئێستا سازشی نێوان ئه‌مریكا و روسیا هه‌یه كه هیوادارین ئه‌مریكا فێل له روسیا نه‌كات و روسیا نه‌كه‌وێته ناو یارییه‌ك كه به‌رژوه‌ندیی ئه‌مریكا زیاتر بێت و به‌شی ئێران كه‌متر بێت.
فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران رایگه‌یاند هه‌ردوو زلهێز پێكه‌وه "بگره و به‌رده"یان هه‌یه و سیاسه‌تمه‌دارانی ئێران پێویسته هۆشیار بن و له‌و نێوه‌نده‌دا به‌رژوه‌ندی و به‌شی ئێران فه‌رامۆش نه‌كرێت.
ھەر سەبارەت به‌م پرسە گوتی له سیاسه‌تدا پشت به‌ستن و باوه‌ری نییه، به‌ڵكو گێڕانی رۆل و به‌رژوه‌ندیی هه‌یه. هه‌ربۆیه پێویسته ئێمه ئاگاداری به‌رژوه‌ندییه‌كانمان بین، به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی ئاسایشی پایه‌دار و قووڵایی به‌رگری ستراتیژیی ئێران.