يو ئێن هۆشدارى له‌ به‌سه‌رچوونى هاوكارييه‌ مرۆييه‌كانى حه‌له‌ب ده‌دات

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە بەسەرچوونی ماوەی هاوکارییە مرۆییەکان دەدات کە لەسەر سنووری نێوان تورکیا و سووریا گیریان خواردووە.

K24 – هه‌ولێر:

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە بەسەرچوونی ماوەی هاوکارییە مرۆییەکان دەدات کە لەسەر سنووری نێوان تورکیا و سووریا گیریان خواردووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا کردووە، رێگە بە کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان بدات، هاوکارییەکان دابەش بکرێن، بەو پێیەی ماوەی بەسەرچوونی خواردەمەنییەکان رۆژی دووشەممەی داهاتووه‌.

یان ئیگیلاند، سەرۆکی کۆمەڵەی هاوکارییە مرۆییەکان لە سووریا دووپاتیکردەوە، چل بارهەڵگری پڕ لە هاوکاری مرۆیی لە باشووری پارێزگای هاتای گیریان خواردووە و چاوەڕێی رێگە پێدانێکی فەرمین بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بە حەلەب.