كۆشكى سپى: ئۆباما دوو بڕيارى كۆنگرێس ڤيتۆ ده‌كات

کۆشکی سپی رایگەیاند، باراك ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا دوو پڕۆژە یاسای کۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ى لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڤیتۆ دەکات.

K24 – هه‌ولێر:

کۆشکی سپی رایگەیاند، باراك ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا دوو پڕۆژە یاسای کۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ى لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڤیتۆ دەکات.

بە گوێرەی راگەیاندراوێکی کۆشکی سپی، یەکێک لەو پڕۆژە یاسایانە سەرچاوەکانی زانیاری و رێککەوتننامەی ئەتۆمی دەخەنە مەترسییەوە و پڕۆژەکەی دیکەش بنەمایەکی هەڵەی هەیە.

پڕۆژە یاسای یەکەمی کۆنگرێس کە دەنگی لەسەر دراوە و پەسند کراوە بە ناوی شەفافیەتی دارایی دەزگای رێبەریی ئێران، داوا لە حکوومەتی ئەمریکا دەکات هەموو وردەکارییەکانی پەیوەندیدار بە دارایی رێبەرى کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو بکاتەوە.

پڕۆژە یاسای دووهەمیش کە لە رۆژانی داهاتوو دا دەنگی لەسەر دەدرێت بە ناوی قەدەغە کردنی پێدانی باجی زیاتر بە ئێران، رێگا لە پێدانی پارە بە ئێران دەگرێت.