ئاگری بیری 34ی كه‌ركووك كۆنترۆڵكرا
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگری بیری ژماره 34 له كیڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن، كۆنترۆڵكرا.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگری بیری ژماره 34 له كیڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن، كۆنترۆڵكرا.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، تیمه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، ئه‌مڕۆ به ته‌واوه‌تی ئاگری بیری ژماره34ی كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌نیان كۆنترۆڵكرد.
ئه‌وه له كاتێكدایه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا، ئه‌و بیره نه‌وته رووبه‌ڕووی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بويه‌وه و به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا ئاگره‌كه‌ی نه‌كوژێنرابوویه‌وه.