حه‌وت بلۆكى پيشه‌سازى له هه‌رێم له چاوه‌ڕوانى وه‌به‌رهێناندان
واده‌ی پێشكه‌شكردنی پڕۆپۆزه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان له حه‌وت بلۆكی پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات و وه‌رگرتنی پڕۆیۆزه‌ڵیش راگیرا.
K24 – هه‌ولێر:
واده‌ی پێشكه‌شكردنی پڕۆپۆزه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان له حه‌وت بلۆكی پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات و وه‌رگرتنی پڕۆیۆزه‌ڵیش راگیرا.
دوای ئه‌وه‌ی له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیيه‌كان حه‌وت بلۆكی كانزایی بۆ وه‌به‌رهێنان راگه‌یاند، رۆژی 20ی ئه‌یلول كۆتایی به‌و واده‌یه هات و پڕۆسه‌كه داخرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، كردنه‌وه‌ی پڕۆپۆزه‌ڵه‌كان ده‌ستیپێكردوه و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌راییش كراوه، دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنی دیكه‌ش ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی داهاتی نوێ.