به‌غدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى په‌نا بۆ يو ئێن ده‌بات
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سندوقێكی هاوبه‌ش بۆ پشتیوانی چاكسازی داده‌مه‌زرێنن.
K24 – هه‌ولێر:
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سندوقێكی هاوبه‌ش بۆ پشتیوانی چاكسازی داده‌مه‌زرێنن.
پڕۆگرامی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه، دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاندێكی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌كان دێته عێراق.
له بهیاننامهیهكیشیدا، به‌ڕێوبه‌ری پڕۆگرامی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هلین كلارك، رایگه‌یاند، پڕۆگرامه‌كه‌یان هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ دامه‌زراندنی سندوقێكی تایبه‌ت به پشتیوانی چاكسازی.
ئه‌وه له كاتێكدا كه له رووی شه‌فافیه‌ت و خاوێنی له گه‌نده‌ڵی، له‌ناو 168 وڵات‌دا، عێراق پله‌ی 161مين وڵاتی هه‌یه.