رووسيا باج له سه‌ر هه‌نارده‌ى گه‌نم لاده‌بات
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی روسیا رايگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه باج له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی گه‌نمی روسی ناهێڵن.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی روسیا رايگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه باج له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی گه‌نمی روسی ناهێڵن.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زیری كشتوكاڵی روسیا ئه‌لیكسانده‌ر كاچیڤ رایگه‌یاندووه باج له‌سه‌ر هه‌ناردنی گه‌نم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات لاده‌به‌ن، ئه‌و بڕیاره‌ش له ئه‌مڕۆ هه‌ینیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
كاچیڤ وتیشی: له‌و باوه‌ڕه دایه مۆسكۆ و قاهیره رێكبكه‌ون له‌سه‌ر مه‌رجی هه‌ناردنی گه‌نمی روسی بۆ میسر.
ئه‌مه له كاتێكدایه میسر به‌م دواییانه بارهه‌ڵگرێكی پڕ له گه‌نمی روسی ره‌تكرده‌وه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و قاهیره‌ی ئاڵۆزكرد.