شاندێكی بازرگانی عێراقی له ئێرانه
شاندێكی بازرگانی عێراقی بۆ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ستانده‌ره‌كانی كوالێتی به‌رهه‌مه ئێرانیه‌كان له تارانه.
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی بازرگانی عێراقی بۆ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ستانده‌ره‌كانی كوالێتی به‌رهه‌مه ئێرانیه‌كان له تارانه.
به‌گویره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، شاندێكی بازرگانی عێراقی كه وه‌زیری پلاندانان سه‌لمان جومه‌یلی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته ئێران.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئامانج له‌و سه‌ردانه، ههماههنگیكردنه له‌گه‌ڵ ئێران له‌مه‌ڕ ستانده‌ر و كوالیتی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێن.
سه‌ردانی ئه‌و شانده له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ئابووری ئێرانه و چاوه‌ڕێده‌كرێت یاداشتێك له نێوان هه‌ردوولادا واژوو بكرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر عێراق داوای هه‌ماهه‌نگی كردبوو له‌مه‌ڕ پێوانه‌سازی بۆ كه‌ره‌سته بیناسازییه ئیرانیيهكان.