ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرێته‌ حه‌وت ساڵ

ئازەربایجان لە 26ى مانگە ریفراندۆم بۆ درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی لە 5 ساڵ بۆ 7 ساڵ ئەنجام دەدات.

K24 – هه‌ولێر:

ئازەربایجان لە 26ى مانگە ریفراندۆم بۆ درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی لە 5 ساڵ بۆ 7 ساڵ ئەنجام دەدات.

ماوەیەكه‌ پێشنیازی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی لە ئازەربایجان تاووتوێ دەكرێت و قسەیەكی زۆری لەسەرە. ھێزە بەرھەڵستكارەكانیش ئەو ریفراندۆمەی 26ی مانگ بە پیلان دەزانن.

پارتە بەرھەڵستكارە نیشتیمانی و راستەكانی ئازەربایجان پێیان وایە ئەو ریفراندۆمە بە ئامانجی بە شاھانە كردنی سەرۆكایەتییە و پێیان وایە، درێژ كردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی لە 5 ساڵ بۆ 7 ساڵ پێویست نییە.